خۆپیشاندانى فراوان له‌به‌غدا ده‌ستى پێكرد/ ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی

خۆپیشاندانى فراوان له‌به‌غدا ده‌ستى پێكردو به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانى خۆپیشانده‌رانیشه‌وه‌، بیناى په‌رله‌مانى عێراق‌و دادگاى فیدراڵى به‌ته‌واوه‌تى چۆڵكرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندانى هاوڵاتیانى شارى به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ده‌ستى پێكردو باڵەخانەی په‌رله‌مانى عێراق بەتەواوەتی لەفەرمانبەرو پەرلەمانتارو ڕاگەیاندکاران چۆڵکرا، خۆپیشاندانی فراوانیش لەبەردەم پەرلەمانی عێراقه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكردووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌دابووین له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى فه‌ره‌نسا ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ هه‌رچى زووه‌ په‌رله‌مان جێبهێڵین.

وتووشیه‌تى:"توانیمان له‌ئوتێل ڕه‌شیده‌وه‌ خۆمان ده‌رباز بكه‌ین‌و ته‌واوى په‌رله‌مانتارانیشمان به‌سه‌لامه‌تى په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ین".

News Code 42311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha