به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حه‌وزه هونه‌ری پارێزگای کوردستان، سامان حسه‌ین پوور له ده‌رهێنه‌ره لاو و سه‌رکه‌وتووکانی کوردی ئێران فیلم هه‌ڵگرتنی فیلمه نوێیه‌که‌ی ته‌واو کردووه و ئێسته له قۆناغی تۆمار و داڕشتنی ده‌نگ دایه. ئه‌م فیلمه به به‌رهه‌مهێنه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان ئه‌نجام بووه.
کورته فیلمی "ئه‌و پیاوه‌ی که له‌بیری چوو هه‌ناسه بدات" له نووسین و ده‌رهێنه‌ریی سامان حسه‌ین پوور، چیرۆکی پیاوێکه که له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێو بنه‌ماڵه‌ی خۆیدا تووشی کێشه ده‌بێت.
له دروست کردنی ئه‌م فیلمه‌دا فه‌رشید گه‌ویلی و شه‌وبۆ سلێمانی له هونه‌رمه‌ندانی توانای پارێزگاکه ڕۆڵیان گێڕاوه و بۆشرا په‌ناهی وه‌ک ئه‌کته‌ری منداڵ له‌م فیلمه‌دا ڕۆڵی هه‌بووه، هه‌روه‌ها زانیار لوتفی وه‌ک فیلم هه‌ڵگر و په‌رویز سه‌قزیش کاری ده‌نگی بۆ ئه‌م فیلمه‌که کردووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش له‌م فیلمه‌دا به‌شدار بوون؛ په‌یام عه‌نایه‌تی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنان، ئه‌سه‌دوڵا ڕه‌زایی، ئه‌یوب شێخی ئه‌حمه‌دی وه‌ک دیزاینه‌ری سێن و میکیاژ، ئه‌شکان ساعدپه‌نا وه‌ک جێگری ده‌رهێنه‌ر، نه‌وید زار‌ع و فه‌راز سه‌ید عه‌باسی وه‌ک جێگری فیلم هه‌ڵگرتن و شۆڕش وه‌کیلی وه‌ک وێنه‌گر.
ئه‌م کورته فیلمه، چواره‌مین فیلمی سامان حسه‌ین پووره و ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوه‌ی کوردستان پێشتر ۳ فیلمی به ناوی "یه‌ک هیچ"، "گه‌ڵا پایزییه‌کان" و "ماسی" دروست کردووه و به‌م سێ فیلمه ناوبانگێکی جیهانیشی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
Your Comment