پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران گەیێندرایە پاپ فڕانسیس

ئایەتوڵا ئەعرافی ، بە ێوەبەری حوجرە زانستییەکانی ئێران لە دیدار لە گەڵ رێبەری مەسیحییەکانی کاتۆلیک پەیامی ڕێبەریی گەیاندە پاپ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا عەلیرەزا ئەعرافی بەڕێوەبەری حوجرە زانستییەکانی ئێران رۆژی رابردوو لە دڵێژەی سەفەرەکەی بۆ ئیتالیا لە گەڵ پاپ فرانسیس رێبەری مەسیحییەکانی کاتۆلیکی جیهان دیداری کرد.

لەو دیدارەدا ئایەتوڵا ئەعرافی سپاسی هەڵوێستەکانی پاپ لە کەم کردنەوەی شەڕ و ئاژاوە لە نێوان پەیرەوانی دین و ئایینەکان کرد.

بەڕێوەبەری حوجرە زانستییەکانی ئێران لەو دیدارەدا سڵاوی ئایەتوڵا خامنەیی بە پاپ گەیاند و وتی: رێبەری باڵای ئێران پێشینەی ئێوە و پەیوەندیتان لە گەڵ ئەمریکای لاتین بەرز دەنرخێنن و هەندێ هەڵوێستی ئێوە بۆ ئاسایی کردنەوە و باشتر کردنی پەیوەندی نێوان ئیسلام و مەسێحییەت و بەرگری لە مەزڵوومەکان رێز لێدەگرێت.

وتیشی: ئێمە چاوەروانین کە بەردەوام بن لە بەرگری کردنی ستەملێکراوانی جیهان و بە تایبەتی فەلەستین و یەمەن.

News Code 42223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha