ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی پەکەکە

ئێلیزا مارکۆس پێی وایە ئەگەر تورکیا دیسانەوە هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان لە سووریا، پاشهاتی نەرێنی لەوانە بەهێز بوونەوەی پەکەکە و کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی گاردیەن ئامانج لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی جێگیر کردنی پەنابەرانی سووری دانیشتووی تورکیا وەسف کرد.

بەڵام ئێلزا مارکۆس، کارناسی پرسی کورد و نووسەری کتێبی " خوێن و باوەڕ" سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا پێی وایە پەنابەرانی سووری دانیشتووی تورکیا ئامادە نین لە ئەو ناوچانە کە لەلایەن تورکیاوە داگیر کراون ژیان بکەن. هۆشداریی دا کە ئاوەها دۆخێک کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە.

ناوبراو لە تویتەرەکەیدا نووسی: داگیرکاری زیاتری تورکیا لە باکووری سووریا تەنیا دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی پەکەکە و داعشیش دەرفەتی زیاتری دەبێت بۆ چالاکی کردن.

News Code 42214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha