AP ١٤٠١ جۆزەردان ٩ ١٠:١١

ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ مستەفا کازمی:

وڵاتانی ناوچەکە ئەرکی خۆیان هەمبەر کێشەی خوڵبارینەکان جێبەجێ بکەن

وڵاتانی ناوچەکە ئەرکی خۆیان هەمبەر کێشەی خوڵبارینەکان جێبەجێ بکەن

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە لێکەوتەکانی خۆڵبارینەکان لە شارەکانی ئێران و عێراق وتی: بەرەنگار بوونەوەی ئەو کێشە خواستی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە و چاوەڕوانی دەکرێت هەموو وڵاتەکان ئەرکی خۆیان لە ئەو بارەوە جێبەجێ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێارق بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە ڕەوتی بەرەوپێش چوونی گەلی عێراق و هەروەها هاوکاری گرووپ و لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە، زیادی کرد: پەسەند کردنی قەدەغەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە پەرلەمان هەوڵێکی پیرۆز بوو.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە لێکەوتەکانی کێشەی خۆڵبارینەکان لە شارەکانی ئێران و عێراق وتی: بەرەنگار بوونەوەی ئەو کێشە خواستی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە و چاوەڕوانی دەکرێت هەموو وڵاتەکان ئەرکی خۆیان لە ئەو بارەوە جێبەجێ بکەن.

رەئیسی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پەرە سەندنی هێڵی پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری و سەقامگیری لە ناوچەکە، لەسەر پێداویستی خێرا کردنەوەی کاری دروست کردنی هێڵی ئاسنی جەختی کرد.

News ID 42203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha