بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و پەرلەمانی عێراق.
جەختی لەوەشکردەوە، “ڕایدەگەیەنین کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکی نییە”.
پێشتر بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو، “مەسعود بارزانی وتویەتی، هەرێمی کوردستان پەیوەندیدار نییە بەو یاسا و بڕیارانەی لە پەرلەمان وحکومەتی فیدڕاڵی و دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە دەردەچن”.
بۆچوونی ئێوە