بەرپرسی کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل لە ئامێدی حکومەتی تورکیا و پارتییە

هێزەکانی پاراستنی گەل و کۆنفێدراسیۆنی جەماوەری کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی جودا بەرۆرسیارێتی کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل لە ئامێدیی حکومەتی تورکیا وەسف کرد و بێدەنگی پارتیشی هەمبەر ئەو هێرشانە سەرکۆنە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) و کۆنفێدراسیۆنی جەماوەری کوردستان (کەجەکە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی جودا بەرپرسیارێتی بوردمانی ناوچە نیشتەجێیەکانی ئامێدی لە دهۆکی خستە ئەستۆی حکومەتی تورکیا و پارتی و داوای لە خەڵک و هێزە کوردییەکان کرد لە بەرانبەر کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل هەڵوێستی جیدی بگرن.

ناوەندی مێدیایی هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵک و خزم و کەسوکاری کەسە گیانبەختکراوەکانی بوردمانی ئامێدی، قسەکانی حکومەت و مێدیاکانی تورکیا سەبارەت بە خستنی بەرپرسیارێتی بوردمانی ئامیدی لە ئەستۆی پەکەکە، ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە ئوە جەنایەتە یەکێک لە ئەنجامەکانی هاوکاری حکومەتی داگیرکەری تورکیا و پارتییە.

هەپەگە داوای لە پارتی کرد تە لە جیاتی رەوایی دان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و هێزەکانی پەکەکە، دەست لە هەڵوێستی ئێستای خۆی هەڵبگرێت.

News Code 42190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha