ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە خۆڵبارینەکان نامەی بۆ چەند وڵاتی دراوسێ نووسی

دوای چڕ بوونەوەی دیاردەی خۆڵبارینەکان لە ناوچەکە و بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ شوێنگیری کردنی بەۆەلە، وەزیری دەرەوە نامەی بۆ وڵاتانی سەرچاوەی خۆڵ وخاکەکان، نووسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چڕبوونەوەی دیاردەی خۆڵبارینەکان لە ناوچەکە و بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ شوێنگیری بەپەلە، وەزیری دەرەوە لە نامەیەکدا بۆوەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی خۆڵوخاکەکان لە ناوچەکە جەختی کرد: سەرۆک کۆماری ئێران جگە لە هاوکاری دوولایەنە بۆ کۆنترۆڵی خۆڵوخاکەکان، داوای ڕێککەوتنێکی ناوچەیی بە بەشداری نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پسپۆڕییەکانی بەتایبەتی بەرنامەی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە تەندروستی جیهانی دەکات.

ئەیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو نامەدا هێناویە: پێویستە لە ناو ئەو کۆنوانسیۆنە سندووقێک بکرێتەوە کە یارمەتییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بخرێتە ناوی و خێرا لە شوێنی ئەو سندووقە بەرەنگار بوونەوەی دیاردەی خۆڵبارینەکان و لەناو بردنی بیابانەکان هاوئاهەنگتر و خێراتر ئەنجام بدرێت.

News Code 42151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =