ئێران بە دوای چارەسەرێکی ناوچەیی بۆ کێشەی خۆڵبارین دەگەڕێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەو هیوایە هەیە کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا بتوانین بە هاوکاری و بەشداری وڵاتانی ناوچەکە کێشەی خۆڵبارین چارەسەر بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعی دخەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر هەولەکانی وەزراەتی دەرەوە سەبارەت بە فەرمانی سەرۆک کۆمار لەسەر چارەسەری قەیرانی خۆڵبارینەکان لە ڕێگای دیپلۆماسی و کۆمەلگا نێودەوڵەتییەکانەوە ڕایگەیاند: لە کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوو بە چڕ بوونەوەی قەیرانی خۆڵبارینەکان لە ئێران، وەزارەتی دەرەوە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەمەبەستی پەرەپێدان بە هاوکارییە ناوچەییەکان و لە کۆتاییدا ڕێکخستنی پڕۆڤەیەکی ناوچەیی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی خۆڵ و خاکی خستووەتە دەستووری کاری خۆیەوە.

ناوبراو لەو پێوەندییەدا وتی: ئێمە ئەو ڕێگایەمان لە عێراقەوە دەست پێکردووە و هەنگاوی دواتریش سووریا و وردە وردە وڵاتانی دیکەی ناوچەیە.

News Code 42133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =