بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێبین سەلام ڕایگەیاند: سەفەری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە نێوخۆییەکانی کورد بەتایبەتی کێشەکانی پارتی و یەکێتی ئەنجام دراوە.
سەلام زیادی کرد: پارتە شیعەکان مافیانە کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێرق بگەنە ڕێککەوتن و ئێمەش لە گەڵ کەسێک کە ئەو پارتانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری پێشنیاری دەکەن کێشەیەکمان نییە و گرینگتر لە هەموویان ئەوەیە کە ئەو کەسایەتییە لە ڕێگای ڕێککەوتنی نێوان ئەوانەوە بناسرێت.
بۆچوونی ئێوە