بینایەکەی 10 نهۆمی لە ئابادان ڕووخا/6 کوژراو و 35 بریندار

داڕمانی 40 لەسەدی بینایەکی 10 نهۆمی لە ئابادان بە پێی ئاماری سەرەتایی شەش کوژراو و 35 بریندار لێکەوتووەتەوە و گرووپەکانی فریاکەوتن چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستا 32 کەسیان لە ژێر دار و پەرد ڕزگار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە داڕمانی بینایەکی 10 نهۆمی لە ئابادان ژمارەیەک لە خەڵک کوژران و بریندار بوون.

دەوتەرێت دوابەدوای داڕمانی بەشگەلێک لە بینای گەورەی مێترۆپۆل لە شەقامی ئەمیری ئابادان ژمارەیەک ئۆتۆمبیلیش خەساریان بەرکەوتووە.

کارگێڕی مانگی سووری خووزستان هەواڵی داوە: بە پێێ لێکدانەوە سەرەتاییەکان بینا لای دەستەکانی ئەو بینا داڕماوە دۆخێکی سەقامگیریان نییە.

دوای داڕمانی بینای نیوەکارەی مێترۆپۆل لە ئابادان، سەرۆکی گشتی دادگوستەری خووزستان فەرمانی تاوتێ کدنی هۆکارەکانی ڕووداوەکە، فریاکەوتن بۆ برینداربووەکان و بەروڕوو بوونەوەی هەموو کەسانی پێوەندیدار بە رووداوەکە و هۆکارەکانی دەرکرد.

News Code 42122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha