بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە بیست و یەکەمین سەفەری پارێزگایی خۆی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا نیشانی پلە یەکی هونەری بەرانبەری دکتۆرای هونەری بەخشیە مامۆستا "خلە دەرزی".
مامۆستا خدر قادری گەماوی ناسراو بە "خلە دەرزی" هونەرمەندی بەناوبانگی بەیت و حەیران لەدایک بووی 1295 لە گوندی گەرمابی ژووروو سەر بە ناوچەی ئالان شاری سەردەشتە.
خاڵی جێی ئاماژە ئەوەیە کە کە ناوبراو لە چوار بواری هونەری کوردی واتا بەیت بێژی، حەیران، لاوک و شمشاڵ ژەنی مامۆستایە، لە حاڵێکدا کە هیچ خوێندنێک نازانێت.
Your Comment