بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا وتی: وەزارەتی وزە و بەڵێندەری پڕۆژەکە بەڵێنیان داوە کە گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە سەدی ئازادەوە بۆ سنە تا مانگی گەلاوێژ جێبەجێ دەکرێت و خەڵکی ئەو شارە ئاوی خاوێن دەخۆنەوە.
زارعی کووشا هەروەها ئاماژەی دایە سەر هەوڵە ئەرێنییەکان لە بواری سەرمایەدانەری و وتی: چەند پڕۆژەی گەورە لە ئاستی دروست کردنی هەلی کاری بەربڵاو گەڕاوەتە سەر چەرخەی وەبەرهێنان و یان بەمزووانە دەگەڕێتەوە و لە پاڵ ئەو باسە گرینگە، گەڵاڵەگەلێکی باشیش خەریکە دەست پێدەکرێت.
Your Comment