ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران قبووڵ دەکات

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمڕۆ ئێمە بڕیار دەدەین و ئەمریکییەکان ئەبێ گوێ بگرن و پێش بینی من ئەوەیە کە ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشەکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەخت لەسەر شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل لە بەرانبەر ئیرادەی گەلی ئێران وتی: پێش بینی من ئەوەیە کە ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ دەکات؛ ئەمڕۆکە ئێمە بڕیاردەین و ئەمریکییەکان ئەبێ گوێگر بن. بە بەرەکەتی ڕێبەر و حکومەت و گەل لە ئەم دۆخە دەپەڕینەوە تا هێزی یەکەمی ڕۆژاوای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی پێک بهێنین.

سەرلەشکەر سەفەوی وتیشی: من 70 ساڵ تەمەنمە و تا ئێستا سێ گوفتمانی تەغلیب، چاکسازی و خۆڕاگریم لە بەرانبەر جیهانم دیوە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکەمیان بە دوای هیزی بوارەی جیهانە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە گەلی ئێمەی موسڵمان چارەیەک جگە لە هاوڕێی کردنی ڕۆژاوامان نییە. گوفتمانی چاکسازیش بەدوای بەڕۆژ کردنەوەی سیستەمی پەروەردەی ئیران و وڵاتانی ئیسلامی و باشتر کردنی دۆخی ئابووری و هاوکاری ئەرێنی لەگەڵ ئەمریکایە.

وتیشی:گوفتمانی خۆڕاگری و شۆڕشی بەدوای شەڕ دژی ئیستبدادی ناوخۆیی و ئیستعماری دەرەکی و خوازیاری گۆڕینی بنەڕەتی بە پێی ئیسلام بە پاراستنی شوناسی ئێمە لە هەموو بوارەکانە.

News Code 42071

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =