بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ محەمەدڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم فڕۆکەیە، وتی: بڕیاری بەرهەمهێنانی ئەم فڕۆکەیەمان پێشتر بە خەڵکی ئێران دابوو و هیوادارین لە ساڵی "بەرهەمهێنان، زانست بنەما، پیشە ساز" بینەری دەستکەوتی زیاتری بوارەکانی بەرگری و خزمەتگوزاری بە خەڵکی ئێران بین.
ئەو وتیشی: بە بۆنەی ئەوەی وڵاتی ئێمە لە کەشێکی جوغرافیایی دایە کە مەترسی لافاو، بوومەلەرزە و ئاگرکەوتنەوەی لە سەرە، بێگومان بوونی فڕۆکەیەک بۆ یارمەتیدان لەم بوارانەدا پێویستە.
ناوبراو باسی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی ئەم فڕۆکەیەی کرد و ڕاشیگەیاند: ئەم بەرهەمە سەمبۆلی بەرهەمێکی زانست بنەمای ئێرانییە کە ئەگەر گەشەی پێ بدرێت، بینەری پێشکەوتنی پیشەی ئاسمانی وڵات و کۆمپانیا زانست بنەماکان لە ئاستی جیهانیدا دەبین.
Your Comment