بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا د.جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نییە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و گاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و گاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.
هه‌ر له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه، بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.
وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كۆمپانیاى نه‌وتى باكور دواى ئه‌وه‌دێت كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌ى سنورى كۆمپانیاكه‌یان گرتوه‌و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.

حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى داگیركردنى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك وه‌ڵامى كۆمپانیاى نه‌وتى باكورى دایه‌وه.
News Code 41986
بۆچوونی ئێوە