تورکیا داوای لە سوید و فەنلاند کرد پاڵپشتی پەکەکە نەکەن

وتەبێژی ئەردۆغان وتی کە تورکیا دەرکەی ئەندامێتی ناتۆ بە سەر فینلاند و سوید داناخات، بەڵام داوا لە ئەو وڵاتانە دەکات تا چی دیکە پاڵپشتی پەکەکە نەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ئیبراهیم کالین، ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان، وتی: ئەنقەرە ڕێگری ناکات لە هاتنە ڕیزی سوید و فینلاند بۆ ناتۆ، بەڵام داوای دانوستان لەگەڵ وڵاتانی سکاندیناوی و سەرکوتی هەوڵە تیرۆریستیەکان بەتایبەتی لە ستۆکهۆڵم دەکات.

کالین وتی: ئەوەی کە ئەبێ ئەنجام بدرێت ڕوونە: ئەوان نابێت ئیزن بدەن مێدیاکان، چالاکییەکان، ڕێکخراوە و کەسانی سەر بە پەکەکە لە ئەو وڵات چالاکی بکەن. ئەندامێتی لە ناتۆ هەمیشە ڕەوتێکی هەیە. ئێمە دەیبینینەوە کە دۆخەکە چۆن دەچێتە پێشەوە. بەڵام ئەمە یەکەم خاڵێکە کە دەمانەوێت بە هاوپەیمانەکانمان و بەتایبەتی بە بەرپرسانی سوید بیڵێینیەوە.

بڕیارە وەزیرانی دەرەوەی فینلاند، سوید و تورکیا بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر چوونە ڕیزی ناتۆ لە بەرلین گفتوگۆ بکەن. لە هەمان پێوەندیدا مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتی گەییشتنی بۆ بەرلین وتی: ئەمە قبووڵ نەکراوە کە ئەندامی داهاتووی ناتۆ لە هێزەکانی پەکەکە پاڵپشتی بکەن.

News Code 41984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =