ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند: ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەل هەواڵنێری مێهر، لە سەر دۆخی هەناردە و هاوردە لە نێوان ئێران و هەرێم ڕایگەیاند: پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ایران بە شێوەیەکی باش بەردەامە و بەگشتی ڕۆژانە 700 بارهەڵگری گەورە دێتە ناو هەرێم.

سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە: لە سنووری باشماخەوە زۆرترین کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم هاوردە دەکرێت.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا لە سنوورەکانی هەرێم کەڵکوەردەگیردرێت بۆ هاوردە کردنی کاڵایەک کە بەرەو شارەکانی تری عێراق بڕوات یان بەس بۆ ناو هەرێمە؟ وتی: لە 3 سنووری نێودەوڵەتی مۆڵەتی فەرمی هەیە بۆ هێنانی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم( باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەرویزخان) و هەروەها لە پەروێزخانەوە کاڵا هاوردە دەکرێت بۆ هەرێم و دیکەی شارەکانی عێراقیش.

شێخ مستەفا زیادی کرد: هیچ کێشە و لەمپەرێک لەسەر ڕێگای ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان ئێران و هەرێمدا نییە و هەموو کارێک ئاسانکاری بۆ دەکرێت.

ئاشکرای کرد: لەبەر نزیک بوونی شاری سلێمانی بە سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوا لە ئەو شارە زیاتر داواکاری لەسەر کاڵای ئێرانییە، بەڵام لە سنوورەکانی هەولێر و دهۆک لەبەر نزیک بوونیان بە سنوورەکانی تورکیاوە، داواکاری زیاتر لە سەر کاڵای تورکییە.

سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیارە.

News Code 41971

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =