ئێران چالاکی شاراوەی ئەتۆمی نییە/ وتەکانی گەڕووسی بە ئەنقەست شێوێندراوە

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێمە پێمان وایە وتەکانی گەڕووسی ئەنقەست و بە ئامانجی سیاسی گۆڕدراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهرووز کەماڵوەندی لە کاردانەوە بە وتە بڵاوکراوەکانی گەڕووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی شاراوەی ئێران، وتی: وێدەچێ ئەم وتانە گۆڕدرابێت و ئامانج لەم کارەش سیاسییە.

ئەو وتیشی: بڵاوکراوەی هاوبەش کە ماوەیەک لەمەوپێش سەبارەت بە هاوکاری ئێران لە گەڵ ئاژانسی واژۆ کرا، ئێستا لە نیوەی ڕێگایە و هەموو کارەکانی شوێنگیری دەکەین.

کەمالوەندی روونی کردەوە: هاوکاری پێویست لە نێوان ئێمە و ئاژانسدا هەیە و بێگومان کاتی هەڵسەنگاندنی جێبەجێ کردنی خاڵەکانی ئەم بڵاوکراوە لە لایەن ئاژانسەوە نەگەیشتووە.

شیاوی ئاماژەیە لە رۆژانی رابردوودا هەندێ لە میدیا رۆژاواییەکان لە زاری رافائێل گەڕووسییەوە گێڕاویانەتەوە کە ئێران چالاکی ناڤۆکی شاراوەی هەیە.

News Code 41939

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =