بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زوبەیر حسێن پەناهی لە بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران هەواڵی دا و وتی: چەندین گرووپی مۆسیقا لە شارەکانی سیستان و بەلووچستان، خوراسان، گیلان، ئازەربایجان، خوزستان، لوڕستان و فارس لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و بەرنامە بەڕێوە دەبەن.
ئەو ئامانج لەم کارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەرە هونەرییەکان لە کامیاران راگەیاند و وتیشی: بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە کامیاران گەشەی کار و پیشە و گەشتیاری بەدواوە دەبێت.
فێستیڤاڵی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ لە کامیاران بەڕێوە دەچێت.
Your Comment