بەڕێوەچوونی ڕێپێوان لە بەسرە/بەحرەینییەکان ڕژانە سەر شەقام

لە یەکەم کاتژمێرەکانی دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان، سەدان کەسی خەڵکی بەسرە لە عێراق و خەڵکی بەحرەین بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس هاتنە سەر شەقام.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان، خەڵکی وڵاتانی جیاواز بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژە ئیسرائیلی و ئەمریکاییان وتەوە. بەشدار بووان لە ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس پاڵپشتی خۆیانیان لەگەڵ فەلەستین و بەرخۆدان ڕاگەیاند.

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە بەسرە و هەڵکردنی پۆستەر لە شارەکانی عێراق

خەڵکی شارە جیاجیاکانی عێراق بەتایبەتی خەڵکی ساری بەسرە بە بەدەستەوە گرتنی وێنەی ئیمام خومەینی، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئایەتوڵڵا سیستانی، شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید موهەندیس هاتنە سەر شەقام و بە وتنەوەی دروشمی دژە ئیسرائیلی و ئەمریکی، ڕۆژی قودسیان بەرز ڕاگرت و پاڵپشتی خۆیانیان لەگەڵ فەلەستین ڕاگەیاند.

بەحرەینییەکان هاتنە سەر شەقام

سەدان کەس لە خەڵکی بەحرەین ئەمڕۆ هەینی بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان، هاودڵی خۆیانیان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند و خوازیاری بچڕانی پێوەندی ئالی خەلیفە لەگەڵ زایۆنییەکان بوون.

کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قودس وردە وردە لە مزگەوتی ئەقسا کۆبوونەوەیان دەست پێکردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، فەلەستینییەکان لە حاڵێکدا بەدوای بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەن کە سەربازانی ئیسرائیلی ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا گرتووەتە بەر.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی قودس لە پایتەختی ئوردن

ڕێوڕەسمی ڕۆژی قودس لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە ئەمان و بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسییەکانی فەلەستین و ئوردن بەڕێوە چوو.

News Code 41747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha