بەحرەین
-
بەحرەین و کوەیت هێرشیان کردە سەر ئێران
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ پاگەندەی کردووە کە بەحرەین و کوەیت یەکەم هێرشی ئاسمانی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و شوێنە سەربازییەکانی وڵاتیان کردووەتە ئامانج.
-
ئێران بەحرەین دەگرێت ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر دوورگەکانی
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا دوورگەکانی ئێران بگرێت، ئەگەری زۆر هەیە ئێران هێرش بکاتە سەر بەحرەین.
-
ئەرتەشی ئێران بنکه و ناوەندەکانی ئەمریکا لە بەحرەینی کردە ئامانج
بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، هێرشەکانی درۆنی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوەند و بنکەکانی ئەمریکا لە بەحرەینی ڕاگەیاند.
-
ئێران ناوەندێکی گرینگی ئەمریکای لە بەحرەین بوردۆمان کرد
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: چەندین کۆگای پشتیوانی چەک و ناوەندێکی پێوەندی مانگی دەستکرد و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرەین کرانە ئامانج.
-
کاردانەوەی ئێران بە کۆبوونەوەی سەربازی ئەمریکا لە بەحرەین
لە وەڵامی کۆبوونەوەی ئەمنیی نێوان سێنتکۆم و وڵاتانی ناوچەکە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: گەرووی هورمز لە ژێر فەرمانی ئێران پێناسە کراوە نەک سێنتکۆم.
-
هۆشداریی ئێران بە هەندێ وڵاتی ناوچەکە؛ بۆ هەمیشە گەرووی هورمۆز بە ڕووی خۆتاندا دامەخەن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لەسەر ئێکس نووسیویەتی: ئێمە حکومەتەکانی وەک وڵاتی بچووکی بەحرەین کە پشتیوانی بڕیارنامەی ئەمریکا دەکەن لە دەرئەنجامە جددییەکانی ئەم کارە ئاگادار دەکەینەوە.
-
شیکردنەوەی تیرۆریزمی ڕێکخراوە دژی ئێران
جێگری پەرلەمانی ئێران لە شازدەهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئاسیا(APA) لە وڵاتی بەحرەین، باسی لە پڕۆژەی چەندتوێژی "تیرۆریزمی ڕێکخراوە" لە دژی ئێران کرد.
-
کچێکی سەقزی بووە پاڵەوانی ئاسیا
"رۆژان بێهنامی"، کچێکی جوانی کورد لە گرووپی تەمەنی ١٤-١٥ ساڵان، میدالیای زێڕی سێیەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیای بەحرەین لە موای تای بەدەستهێنا.