بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم لەم بارەوە وتی: دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان ئەرێنییە و حیزبوڵا پشتیوانی لەم دانوستانانە دەکات و هیوادارین درێژەی هەبێت.
ئەو وتیشی: ئێمە دژی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل لە بوارە جۆربەجۆرەکانین. بڕیاری سەرەکی سەبارەت دیاریکردنی سنوورەکان لە گەڵ وڵاتە داگیرکراوەکان لە لایەن شاندی وەزیرانەوە دەدرێت و ئێمەش لەوێ دەنگی خۆمان رادەگەینین.
ناوبراو روونی کردەوە: ئەمە روونە کە عەرەبستان بە تەواوەتی پشتیوانی لە حیزبی قەوات ئەللوبنانییە دەکات. ئێمە تا ئێستا سەبارەت بە سەرۆک کۆماری لوبنان بەڵێنمان بە هیچ لایەنێک نەداوە.
ئەو سەبارەت بە گۆڕانەکانی سووریاش وتی: پێوەندی لە گەڵ سووریا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و کاتی ئەوە هاتووە ئاوارە سوورییەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.
Your Comment