بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، دیاری ئەنوەر پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان وتی کە مەسروور بارزانی سرەۆک وەزیرانی هەرێم هەرگیز نایەوێت کە داهاتە نەوتییەکانی ئەو ناوچە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو درێژەی دا کە ڕێککەوتنەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی نیشانی دەدات کە هەولێر نایەوێت داهاتە نەوتییەکان ڕادەستی بەغدا بکات.
ئەو پەرلەمانتارەی هەرێمی کوردستانە زیادی کرد کە ژمارە و ڕەقەمە ڕاگەیێندراوەکان لە داهاتەکانی هەولێر یان ئەو بەشە کە بەرپرسانی هەرێم دەیڵێن ڕادەستی بەغدا کراوە، دیار نیە.
ئەو کەسایەتییە عێراقییە هەروەها ڕایگەیاند کە تەنیا مەسروور بارزانی لە ڕێژەی هەناردە کردنەکانی نەوت ئاگادارە و ئەویش نایەوێت کاروباری نەوتی هەرێم ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق بکات.
Your Comment