بە پێی هەواڵی مێهر، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی توركیا له‌ناو سنوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
راشیگه‌یاند، "دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له سنوری عێراق له هه‌رێمی كوردستان و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای راگرتنیان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی كراوه، قبوڵ ناكرێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌كاتێكدا جهختدهكهینهوه له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و گفتوگۆی پێشوه‌خته‌وه، ڕێوشوێنی ئه‌منی تاكلایهنهش له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی ئه‌منی قبوڵكراو نییه و پێویسته رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، "بڕیاری فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه عێراقه بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی پێشێل بكرێت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری دروست بكرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه بكرێته گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ".
Your Comment