بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەت کراوەیە

سەعید خەتیب زادە بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران و پەسەند کرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بە تواوەتی ڕەت کردەوە و ئەوەی بێ یاسایی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بڕیارنامەی دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران و پەسەند کرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەتواوەتی ڕەت کردەوە و ئەوەی بێ یاسایی وەسف کرد. ناوبراو هێنانە ئارای ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوایی و دووپات کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەمای بە پێی زانیاری ناڕاست و دوژمنانە ڕاگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەسەر بەردەوام کردنی پڕۆژەی ترس لە ئێران و ناوخراپی ئێران، وتی: ئەو وڵاتانە کە خۆیان پێشینەی درێژیان لە پێشێل کرانی بەرچاوی مافی مرۆڤەکان لەوانە لە ڕێگای فرۆشتنی چەک بە ڕژێمە جەنایەتکار و داگیرکەرەکانیان هەیە، مافی مرۆڤیان کردووەتە ئامێری بەرەوپێش بردنی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان.

News Code 41444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =