بریتانیا دوای 40 ساڵ قەرزەکانی خۆی دایەوە بە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە داخەوە بریتانیا لە هەموو ئەم ماوەیەدا دانەوەی قەرزاکانی خۆیی پێوەند دەدایە پرسی سیاسییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە وەڵام بە هەواڵنێرەکان سەبارەت بە هەواڵی دانەوەی قەرزەکانی بریتانیا بە ئێران وتی: بریتانیا دوای 40 ساڵ قەرزەکانی خۆیی دایەوە بە ئێران. بەداخەوە لە ئەم ماوەیەدا بریتانیا دانەوەی قەرزەکانی پێوەند دەدایە پرسی سیاسییەوە. ئەو بڕە پارەشە کە نزیک بە 390 ملیۆن پۆندە، بریتییە لە خودی پارەکە و سوودی ئەم چەند ساڵ کە لە لای ئەوان بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا سەبارەت بە ئازادیی زیندانیانی ئەمنیەتی، زیادی کرد: دەسەڵاتی داد بە پێی پرسی مرۆڤدۆستانە و لە سەروبەندی جێژن و سەری ساڵی نوێ دوو زیندانیی بە ناوەکانی نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشوور کە نیوەی سزاکەیان تێپەڕاندبوو، ئازاد کرد و زیندانییەکی دیکەش بە ناوی موراد تاهباز ئازادی کاتیی پێبدرا.

News Code 41341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =