بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "بزووتنەوەی بارزان" ناونیشانی کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگییە کە زیاتر لە 2300 بەڵگەی بڵاو نەکراوە لە ئەرشیڤی ناوەندی بەڵگەکانی ئەستەنبۆڵ، ناوەندی بەڵگەکانی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەندی بەڵگەکانی نەتەوەیی ئێران و بەڵگە بڵاو کراوەکان لە چاپەمەنییەکان و گۆڤارەکانی ئێرانی لە خۆ گرتووە کە لە پێناو پڕۆژەی تۆمار و کۆکردنەوەی بزووتنەوەی بارزان بە هەوڵ و قەڵەمی "بەهرام وەلەدبەیگی" ڕۆژنامەنووس و توێژەری مێژووی هاوچەرخ کۆ کراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە گرینگە کە بە گەورەترین پڕۆژەی مێژوونووسیی کوردستان دێتە ئەژمار بە کەڵک وەرگرتن لە بەڵگە بەنرخەکان لە ناوەندە بەڵگەییەکان و ئەرشیڤی ئێران و تورکیا لە کۆمەڵە کتێبێکی 6 بەرگیدا بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵە مێژوونووسییە ژیانی سیاسیی سێ کەسایەتی ناوداری کوردستان لەوانە: شێخ "عەبدوالسەلام بارزان"، شێخ "ئەحمەد بارزان" و مەلا "مستەفا بارزانی" لە سەد ساڵی دواییدا لە نێوان بەڵگەکان و لە پێناو خەبات دژی لەبیرکردنەوەی مێژوویی بڵاو کراونەتەوە.
بەهرام وەلەد بەیگی بەرپرسی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند کە لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەم پڕۆژە گەورە مێژووییە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان و هەروەها لە مانگی گوڵانی ساڵی 1401ی هەتاوییدا لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوکات لەگەڵ گەورەترین ڕووداوی فەرهەنگی واتە پێشانگای نێودەڵەتی کتێبی تاران، بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی زانستی، سیاسی و فەرهەنگی لە ڕێوڕەسمێکدا ڕوونوێنی لێ دەکرێت.
Your Comment