بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەشتیاری و گەشە لە کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری میراتی کەلتووری و میوانانێک لە وڵاتانی عێراق، بەریتانیا و فەنلاند رۆژانی ١٨ و ١٩ی ڕەشەمە لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: لێکدانەوەی لەمپەرەکان و کێشەکانی گەشەی گەشتیاری و پێشکەش کردنی رێکاری نوێ بۆ راکێشانی سەرمایەدانەرە ناوخۆیی و بیانییەکان لە ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵەیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم فێستیڤاڵە بە ماوەی دوو رۆژ لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت، ڕاشیگەیاند: لەم فێستیڤاڵەدا وتەدانی لیژنەی زانستی زانکۆکان و هەروەها ماموستایان و لێکۆڵەرانێک لە وڵاتانی عێراق، بەریتانیا و فەنلاندەوە پێشکەش دەکرێت.
Your Comment