بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا وتی: ئێمە فەرمانی رێبەری مەزن لە سەر بەهێزبوونەوەی هێزەکانمان بە جیدی وەرگرت و بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان توانیمان لەم بابەتە گرینگەدا سەرکەوین.
ئەو وتیشی: ئێستا لەم بنکەی سوپادا دەتوانین ٦٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بفڕێنین و دەتوانین هەر ئامانجێک بە ئاسانی بپێکین.
فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دەسەڵاتی ئێمە زۆر گەشەی کردووە، وتی: توانایی ئاگری مووشەکی و هاویشتنی هاوکات، شەش ئەوەندە بۆتەوە و کاتی ئامادەیی و مەودای هاویشتنیش دابەزیوە.
سەردار حاجی زادە باس کردنی دوژمن لە توانایی سوپای نیشاندەری بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی ئێران زانی و وتی: کە دوژمن باسی دەسەڵاتی مووشەکی ئێمە دەکات، ئەمە بە واتای بەهێزبوونەوەی ئێمەیە.
Your Comment