بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەتار مەجید لە ئەو بارەوە وتی: جیهان لەم ڕۆژانەی دواییدا، داگیرکرانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە دەبینێت کە ئەوە درۆکانی کۆمەڵگای جیهانی و دووفاقەیی ئەمریکا و ڕۆژاوای بە تواوەتی دەرخست و دۆخی ئێستا لە مێژوشدا سەلماوە کە هەر لایەن و حکومەتێک کە پشتی لە نەتەوەکەی خۆی کردووە و بڕوای بە ئەمریکا کردبێت بە چارەنووسی ئۆکرانیا تووش بووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئیسلامییەی پەرلەمانی کوردستانە وتیشی: بەرپرسە کوردەکان بەتایبەتی دوای ڕووخانی سەددام لە ساڵی 2003 تا ئێستا بڕوای زۆریان بە ئەمریکا کردووە و لە بەرژەوەندی ئەمریکا، هەوڵی تاک لایەنەی زۆریان داوە کە ئەنجامەکەی ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 واتا بەردانی پشتی کوردەکان بەرانبەر سوپای عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دوای گشت پرسییەکەی هەرێم و ڕازی کردنیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناو خولگەی 36 پلە و دۆخی پێش داگیرکرانی عێراق.
Your Comment