AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٧ ١٦:٣٣

کارناسی ئەمنیەتی عێراق هێنایە ئاراوە؛

گەڵاڵەی تیرۆریستی ئەمریکا لە سنوورەکانی سووریا و عێراق

گەڵاڵەی تیرۆریستی ئەمریکا لە سنوورەکانی سووریا و عێراق

کارناسێکی کاروباری ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە بوونی سەربازانی ئەمریکا لە نزیکی سنوورەکانی سووریا و عێراق بە واتای هەبوونی گەڵاڵەی تیرۆریستی لە ئەو دوو وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، کازم مووسەوی کارناسی کاروباری ئەمنیەتی عێراق ڕایگەیاند کە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە نزیکی سنوورەکانی عێراق و سووریا لە بنکەکانی ئەلتنف و حەسەکە بێژەری بوونی بەرنامەیەکی تیرۆریستییە کە عێراق و سووریا پێکەوە هاوکات دەپێکێت.

مووسەوی زیادی کرد کە داتا هەواڵگرییەکانی باس لە ئەوە دەکات کە پێش لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جووڵەگەلێک لەلایەن سەربازانی ئەمریکییەوە لە درێژەی ڕێکخستنی دووبارەی داعش لە ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە سیناریۆی دوایی پێوەندی بە شێوەی کردەوەی حکومەتی داهاتوویە. تیرۆریستەکان ئێستا کە لە لاوازترین حاڵەتی خۆیاندان، بەدوای ئەوەدان کە لە ڕێگای پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی پەراوێزی کەنداو هێزی نوێی داعش بهێننە ناو عێراق. ئەوەش بۆ ئاژاوەگێڕی لە عێراقە.

News ID 41169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha