قۆڵبەست کردنی زەینەب دورگوت هەواڵنێری رەخنەگری کورد لە شڕناخ

زەینەب دورگوت هەواڵنێری لاوی کورد، ئەو کەسەی دۆسیەی کوشتنی خەڵکی کورد بە دەستی هێزە سەربازییەکان لە کوردستانی تورکیای دەرخست، قۆڵبەست کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب دورگوت هەواڵنێری لاوی کوردی دانیشتووی شڕناخ لە دوو رۆژ پێشەوە قۆڵبەست کراوە.

مێزۆپۆتامیا لەم بارەوە نووسیویە پۆلیسی دژە تیرۆر هێرشیان کردە سەر ماڵی زەینەب دورگوت و بە هۆکاری نادیار قۆڵبەستیان کرد و بۆ بەندیخانەی شڕناخیان گواستەوە.

پارێزەری دورگوت شەوی پێشوو پاش دیدار لە گەڵ ئەو رایگەیاند دۆخی باشە و رەوتی لێپرسینەوە هێشتا دەستی پێ نەکردووە و دادگەر ڕایگەیاندووە کە ئەم دۆسیە نهێنییە بۆیە پارێزەرەکەشی زانیارییەکی ئەوتۆی دەست نەکەوتووە.

News Code 41086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha