ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران لە هێڵە سوورەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە هیچ شێوەیەک لە هێڵە سوورەکانی خۆی کە لە سەر بنەمای لۆجیک و راستییە، پاشگەز نابێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دواهەمین دۆخی وتووێژەکانی ڤیەنا باس و وتووێژیان کرد.

بورل وێڕای رێز گرتن لە ئێران و هەموو شاندەکان بۆ هەوڵی زۆریان لە رەوتی دانوستانەکان، وتیشی: دانوستانەکانی ڤیەنا گەیشتۆتە ئاستێکی هەستیار و پێویستە هەموو لایەنەکان بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی یەکتر، یارمەتی بدەن دانوستانەکان پێش بکەوێت.

ئەمیرعەبدوڵاهیانیش لەم وتووێژەدا وتی: یاری کردن بە دەقەکان و نیشان نەدانی ویستی جیدی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش لە ڤیەنا، لە لایەن رۆژاواییەکانەوە بۆتە هۆی درێژخایەن بوونێک کە پێویست نییە.

ئەو وتیشی: پێویستە هەرجۆرە پێشنیار، ماف و داخوازیی بەجێی کۆماری ئیسلامی لە بەرچاو بگیردرێت. ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە هێڵە سوورەکانی خۆمان پاشگەز نابینەوە.

News Code 41070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =