بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، دوکتۆر تاها خەلیفە سەرۆکی زانکۆی ئەلفورات ڕایگەیاند: هێرشی داگیرکەرە ئەمریکییەکان بۆ بینای زانکۆکان و بوردومان کردنیان لە شاری حەسەکە، بابەتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەک بۆ هەزاران خوێندکارە کە لەوێ سەرقاڵی خوێندنن.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی قەسەدە جیهازاتی تاقیگەی ئەو زانکۆیەیان تاڵان کردووە، وتیشی: تێچووی جیهازاتە دزراوەکان دەیان میلیار لیرە.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی پێشوو هێزەکانی قەسەدە هێرشیان کردە سەر زانکۆی ئەلفورات و ڕێگریان لە هاتنی خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکرد.
Your Comment