AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٨ ١٠:٤١

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هەواڵی دا؛

داعش بە یارمەتی ئەمریکا بەدوای سەرهەڵدانەوەی دووبارە لە عێراقە

داعش بە یارمەتی ئەمریکا بەدوای سەرهەڵدانەوەی دووبارە لە عێراقە

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکانی داعش تێدەکۆشن بە یارمەتی ئەمریکا دزە بکەنە نێو ناوچەی ئەلکەرەمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، جەعفەر حسێنی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: هەواڵگەلێک لە مەبەستی داعش بۆ چوون بۆ ناوچەی ئەلکەرەمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبارمان هەیە، ناوبراو جەختی کرد کە ئەمریکا پەڕینەوەی تیرۆریستەکان لە سنوورەکان ئاسان دەکاتەوە.

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد: بەدوای ئەو هەڕەشانە یەکینە سەربازییەکان لە ناوچەی ئەلکەرەمە جێگیر بوون.

حسێنی وتیشی کە ئامانج لە بوونی سەربازی لە ئەو ناوچە رێگری لە هەر جۆرە درزێکی ئەمنیەتی و بەرەوڕوو بوونەوەی داعشە.

وتەکانی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە حاڵێکدایە کە مێدیاکان ڕۆژی یەکشەممە لە ناردنی بەربڵاوی سەربازانی سەر بە کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بۆ پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێارق هەواڵیان دا.

دوابەدوای ئەو هەواڵگەلە، شاندی ڕاگەیاندنی مێدیایی ئەمنیەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کاروانێکی سەربازی سەر بە حەشدی شەعبی خەریکن بەرەو بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە پارێزگای ئەنبار دەڕۆن.

News ID 40980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha