بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کتێبە یەکەمین بەرهەمێکە کە لە سەر زاراوەی کوردەلی نووسراوە کە لە باشووری ئیلام بە کار دەهێنرێت و بە تەواوەتی لە زاراوەی کوردی کورمانجی دەچێت.
نووسەری بەرهەمەکە نامدار جابری لە لێکۆڵەرانی تێکۆشەری دێهلورانە و ئەندامی ئەنستیتۆ زانستی ئیلامە. ئەم بەرهەمە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسراوە، لە بڵاوگەی زایەڵەی مەریوان لە ٩٥ لاپەڕەدا چاپ و بلاو کراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە