زیندانی سەعدە بە چەکی ئەمریکیی بوردومان کراوە

ڕێکخراوەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: سەعوودییەکان لە بوردومان کردنی زیندانی سەعدە لە چەکی ئەمریکیی کەڵکیان وەرگرتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، ڕێکخراوەی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کاردانەوەی بە هێرشی سەعوودییەکان بۆ سەر یەمەن و بوردومانی زیندانی سەعدە نیشان دا.

بە گوێرەی هەواڵی ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتییە، زیندانی ناوەندی سەعدە بە چەکی پێشکەشکراوی ئەمریکا کراوەتە ئامانج و هێرشە مووشەکییەکانی حەوتەی رابردووی سەعوودی بۆ سەر یەمەن شەهید بوونی دەیان کەسی بەدواوە بووە.

هەروەها لەم هێرشانەدا ژێرخانە گرینگەکانی یەمەن وەکوو نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان ڕوخێنراون.

News Code 40864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =