لە لایەن مانگی سوورەوە یارمەتی بە سەر گوندەکانی هەوراماندا دابەش کردنی دەکرێت

بەڕێوەبەری مانگی سووری کوردستان وتی: مانگی سووری پارێزگا زیاتر لە ٥ هەزار قوتی خواردنی جۆربەجۆریان لە نێوان بنەماڵەکانی گوندەکانی هەورامان دابەش کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە رۆژانی شەمە و یەکشەمەی ئەم حەوتەدا یارمەتی بە شێوەی ئاسمانی بۆ گوندەکانی سەقز نێردرا بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەوڵی زۆر، بە هۆی سەرمای هەوا، دۆخی پێێویست بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەی یارمەتیدەر لە هەورامان پێک نەهات.

ئەو وتیشی: مانگی سوور بە هاوکاری دایرەی ڕێگا و بان یارمەتییەکانی خۆی گەیاندە گوندەکانی کەماڵە، وەیسیان، ڕوودبەر و هەورامان.

ناوبراو رایگەیاند: لەم چەند رۆژەی دواییدا جەماوەری مانگی سووری سەوڵاوا جگە لە یارمەتی دان بەو کەسانەی تووشی خەسار بوون، یارمەتی خەڵکی ناوچەشیان داوە.

News Code 40839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =