AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٥ ١٠:٥٥

هێرشبەرەکەی سەر هەدەپە و بکوژی دێنیز پویراز:

حەز دەکەم ئۆجالان و دەمیرتاش و هەموو ئەندامانی هەدەپەش بکوژم

حەز دەکەم ئۆجالان و دەمیرتاش و هەموو ئەندامانی هەدەپەش بکوژم

هۆکاری هێرش بۆ سەر هەدەپە و بکوژی دێنیز پویراز ڕایگەیاند کە نەک لە کوشتنی پویراز پەشیمان نییە بەڵکوو حەز دەکات ئۆجالان، دەمیرتاش و هەموو ئەندامانی هەەپە بکوژێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئونور گەنجر هۆکاری هێرشی چەکداری بۆ سەر نووسینگەی هەدەپە لە 17 ی جوونی ڕابردوو و کوشتنی دێنیز پویراز ئەندامی گەنجی ئەو پارتە، لە بەرگری لە خۆی وتی کە پویراز و بنەماڵەکەی تاوانبارن.

ناوبراو وتیشی: نەک هەر لە کوشتنی پویراز پەشیمان نییە بەڵکوو حەز دەکات کە هەموو ئەندامانی هەدەپەش بکوژێت. هەروەها لە دادگا بە بنەماڵەی پویراز، ئەندامانی هەدەپە و هاووڵاتیە کوردەکان سووکایەتی کرد.

ئونور گەنجر لە بەردەم دادگا پاگەندەی کرد : دایکم لە ساڵی 1998 لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەی مەرگی لێکراوە و هەر ئەوەش خەساری دەروونی زۆری لە دایکم دا. دواتریش خۆم لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەم لێکرا و هەروەها لە سووریاش یەپەگە هەڕەشەی مەرگی لێکردم هەر بۆیە بڕیاری ئەو کوشتنەم دا بەڵام ئەگەر 5 خولەک زووتر گەییشتبام دەمتوانی کەسانێکی زیاتر بکوژم.

شیاوی بسە ، گەنجر لە حاڵێکدا پاگەندە دەکات کە لە ساڵی 1998 دایکی لەلایەن هەدەپەوە هەڕەشەی کراوەتە سەر، کە ئەو پارتە لە 15 ی ئۆکتۆبەری 2012 دامەزراوە.

News ID 40833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha