ئامانج لە بەربژێر کردنی زێباری، بەربژێر نەکردنەوەی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتیە

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئامانج لە بەربژێر کردنی هۆشیار زێباری لە لایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ناچار کردنی یەکێتی بۆ بەربژێر نەکردنەوەی بەرهەم ساڵحە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غیاس سورچی لە ئەو بارەوە وتی: پارتەکەی ئێمە پێی وایە کە بەربژێر کردنی هۆشیار زێباری لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، ڕاستەقینە نییە.

سورچی زیادی کرد: ئەو بەربژێرە بە ئامانجی مانۆڕی سیاسی و گوشار بۆ سەر یەکێتی نیشتمانی بۆ بەربژێر نەکردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە. چونکوو پارتی لەگەڵ بەربژێر بوونەوەی ناوبراو دژە.

ئەو ئەندامە باڵایەی یەکێتی هەروەها وتی: پارتی دیمۆکرات لەگەڵ بەرهەم ساڵح، کێشەی هەیە و هەول دەدات لە ڕێگای بەربژێر کردنی هۆشیار زێبارییەوە لە ئەو بارەوە گوشار بخاتە سەر یەکێتی، بەڵام بەربژیر بوونی ئەو ڕاستەقیە نییە و یەکێتیش لەسەر بەربژیر بوونی بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە جەختی هەیە.

News Code 40812

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =