بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی شەهید "عەلی پوویا"، "کامران حسێن پوور" و جەواد کاکەجانی ئەمڕۆ سێ شەمە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان، جێگری سیاسی و ئەمنیەتی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی پارێزگا لە سەر دەستی خەڵکی قوروە لە شارۆچکەی دڵبەران ئەسپاردە بوون.
ئەم شەهیدانە کە لە ئەندامانی هێزی سوپای پاسدارانی قوروە بوون، ڕۆژی ڕابردوو لە شەڕ لەگەڵ گرووپە دژە شۆڕشەکان، شەهید کرابوون.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا، هێزی زەوینی سوپای پاسداران، لە شەڕی سوپا و گرووپە دژە شۆڕشەکاندا لە مەهاباد و سەوڵاوا، ژمارەیەک تیرۆریست کوژران.
Your Comment