AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢ ٠٩:٥٠

ئەمیر ئێرانی:

هەماهەنگی سەربازی ئێران، چین و ڕووسیا لە بانترین ئاستدایە

هەماهەنگی سەربازی ئێران، چین و ڕووسیا لە بانترین ئاستدایە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: لە پاڵ یەک وەستانی سێ وڵاتی ئێران، چین و ڕووسیا لەگەڵ ڕێزی بەرنابەر زۆر گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە پەراوێزی مانۆڕی تێکەڵاوی قایشی ئەمنیەتی دەریایی 2022 بە وتنی ئەوەی کە وڵاتانی چین و ڕووسیا وڵاتگەلێکن کە لە ئاستی جیهانی لە هەموو بوارەکان قسەیان بۆ وتن هەیە و لە بواری دەریاش وەکوو هێزی دەریایی دەناسرێن، وتی: هێزی دەریایی ستراتیژی ئەرتەشی ئێران وەکوو هێزێکی ناوچەیی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو بە شێوەی جیدی و چالاک لە ناوچەکە بوونی بووە و ئەمڕۆکەش هەموو هەوڵی هەر سێ لە بواری دەریا لەسەر ئەو بنەما بووە کە ئاسایشی دەریاوانی دابین بکەن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: لە پاڵ یەک وەستانی سێ وڵاتی ئێران، چین و ڕووسیا لەگەڵ ڕێزی بەرنابەر زۆر گرینگە.

ناوبراو وتیشی: ئەو مانۆڕە نیشانی دەدات کە هەر سێ وڵاتەکە لە ئەو مانۆڕە لە ئاستێکدا لێک نزیکن کە هەر یەکەیان دەتوانن ئاوەها هێز و لەشکر و جیهازاتێک بەڕێوەبەرایەتی و فەرماندەیی بکەن و کارێکی هاوبەش بۆ کۆمەڵگای نێودەولەتی لە ئاستی دەریا ئەنجام بدەن.

News ID 40792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha