بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موسیرە، هاوپەیمانی سعوودی هەر درێژە دەداتە جەنایەتەکانی خۆی دژی خەڵکی سڤیل. سعوودییەکان ئەم جارە هیرشیان کردە سەر زیندانی ناوەندی سەعدە.
بە ۆێی ڕاپۆرتی مێدیا یەمەنییەکان ئەو هێرشە زیاتر لە 30 کوژراو و 120 برینداری لێکەوتووەتەوە.
سەرۆکی کومیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە تویتێکدا نووسی: کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لە حودەیدە، سەنعا و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن جەنایەتی جەنگییە و هیچ شتێک ناتوانێت ئەو ڕاستییە نکۆڵی بکات.
ناوبراو هەروەها نووسی: ئەگەر ئەمریکای شکست خواردوو لە ئەفغانستان لە هاوپەیمانی سعوودی پاڵپشتی دەکات، ئێمە ڕاشکاوانە بە ئەو هاوپەیمانییە ڕایدەگەیێنین کە شکتی ئێوە لە یەمەن لە شکستی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان قورستر دەبێت.
بۆچوونی ئێوە