بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا پیرا وتی: حەوت کۆڵبەری خەڵکی گوندی هەنگەژاڵەی بانە کە بەهۆی کڕێوەی زۆرەوە ڕێگاکەیان لێ بزر بووبوو و مەترسی ڕەق بوونەوەیان لەسەر بوو بە ڕاگەیاندن بە هێزە فریاکەوتنەکان، ڕزگاریان بوو.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی دەرمانی بۆ ئەو کۆڵبەرانە دراوە و دۆخی جەستەییان باشە، زیادی کرد: ئەو ڕووداوە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بە ناوەندی 115 ڕاگەیێدرا و هەلمەتی فریاکەوتن دوو کاتژمێری خایاند و لەبەر ئەوەش کە پێویستیان بە دەرمانی قووڵ نەبوو، هەر لەوێ دۆخی جەستەییان کۆنترۆڵ کرا.
Your Comment