خۆپیشاندانی عێراقییەکان  بۆ دژایەتی لە گەڵ هەڵبژاردنی دووبارەی سەرۆکانی پێشوو

خەڵکی عێراق بە مەبەستی دژایەتی لە گەڵ هەڵبژاردنی دووبارەی هەر سێ پۆستی دەسەڵاتداری عێراق خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوومەریە نیوز، خەڵکی عێراق ئەمڕۆ پێنشەمە لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان بەڕێوە برد.

ئەم خۆپیشاندانە پاش هەڵبژاردنی دووبارەی محەمەد حەلبووسی لە یەکەمین کۆبوونەوەی پارلەمان و هەروەها بڵاو بوونەوەی دەنگۆی هەڵبژاردنی دووبارەی بەرهەم ساڵح بەڕێوە چوو.

شیاوی ئاماژەیە دادگای فێدێراڵی عێراق پێنشەمەی حەوتەی پێشوو لە حوکمێکدا چالاکی شاندی سەرۆکایەتی پارلەمانی بۆ ماوەیەک ڕاگرت. ئەم حوکمە پاش ئەوە دەرکرا کە شاندی هاواهەنگی شێعەی عێراق هەڵبژاردنی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پارلەمانی نایاسایی زانی و سکاڵای بۆ تۆمار کردبوو.

News Code 40779

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =