AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٨ ٠٨:٣٩

ئەمیرعەبدوڵاهیان:

ئێران هەرگیز نایەوێ ڕەوتی دانوستانەکان تووشی کێشە بکات

ئێران هەرگیز نایەوێ ڕەوتی دانوستانەکان تووشی کێشە بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران هەرگیز نەیویستووە کات بە فێڕۆ بدات و ڕەوتی دانوستانەکان تووشی کێشە بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: لە سەفەرم بۆ چین لە سەر هەندێ بابەت ڕێککەوتین کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ گرێبەستی ستراتیژیکی ٢٥ ساڵەی تاران و پکەن بکەم. بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارنامە هەردوو لایەن پێویستیان بە نەخشە ڕێگا هەیە.

ئەو وتیشی: چین لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا ڕۆڵێکی چالاک و لۆجیکی بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان گێڕاوە. چین هەمیشە دژی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بووە و کردەوەکانی ئەمریکای ئیدانە کردووە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ڕوونی کردەوە: ئێمە لە رەوتی دانوستانەکاندا پێشنیاری باشمان پێشکەش کردووە کە چین و رووسیاش پشتیوانیان کرد بەڵام وڵاتە رۆژاواییەکان هیچ پێشنیارێکی داهێنەرانەیان پێشکەش نەکردووە.

News ID 40749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha