شارۆچکەسازی لە ڕەققە قبووڵ ناکەین/کوردەکانیش نابێ لە گەڵ دیمەشق قسە بکەن

هۆزەکانی دانیشتووی ڕەققە گەڵاڵەی شارۆچکەسازی لەلایەن حکومەتی سووریایان ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی سێشەممە، شێخ و گەورەی هۆزەکانی شاری ڕەققە لە باکووری سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شارۆچکەسازییە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن حکومەتی ناوەندی سووریایان ڕەت کردەوە.

ماڵپەڕە مێدیاییەکانی نزیک لە حکومەتی سووریاش هەواڵگەلێکیان لەسەر دەسپێکی شارۆچکەسازی بۆ خەڵکی ڕەققە لە شاری ئەلسبخە لە 30 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی ڕەققە بڵاو کردەوە.

شێخ و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئەو شارە داخوازی حکومەتی سووریا بۆ چوونی خەڵکی ناوچەکانی دیکە بۆ نیشتەجێ بوون لە ئەو شارەیان ڕەت کردەوە و ئەوەیان هەڕەشەیەک بۆ سەقامگیری شار و دەڤەرەکەی وەسف کرد.

محەمەد جاسم، شێخی ئۆلی ئەلبو مانع، وتی: ئامانج لە دەرکردنی بەیاننامە، نیشاندانی هەڵوێستی هۆزێکە کە بە شێوەی قایم داخوازییەکانی حکومەتی سووریا بۆ چارەسەری کێشەکان ڕەت دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: حکومەتی سووریا لە ساڵانی ڕابردوو هیچ بەرچاوگەیەکی بۆ چارەسەر پێشکەش نەکردووە و بەردەوام ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای لەبیر کردووە.

جاسم وتیشی کە هۆزە عەرەبەکان ئەو کەسەی کە بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریایە ڕەت دەکاتەوە و ئیدارەی خۆسەریش ئەبێ هەمان هەڵوێستی هەبێت.

News Code 40695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =