ئێمە پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە عێراق  دەکەین

ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان داکۆکی کرد ئەم پارتە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە عێراقی پێ باشترە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، عماد باجەڵان لەم بارەوە وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێک هێنانی دەولەتی زۆرینە پشتیوانی دەکات بەڵام ئەمەش پێوەندی بە ڕێژەی هاودەنگی فراکسیۆنە شێعەکان سەبارەت بە بژاردەکانە.

ئەو وتیشی: نەبوونی خواستی گۆڕان ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی نێوان ڕەوتە سیاسییەکان بۆیە ئێستا نامانەوێ هاوپەیمانی پێک بێنین، لە ڕێککەوتنی گرووپە شێعە، سونە و کوردەکان پشتیوانی دەکەین بۆ ئەوەی یەکگرتوو بن.

News Code 40624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =