خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ماسی دەرهەم" هەڵبژێردرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە تۆمار کردنی نەتەوەیی خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ماسی دەرهەم" هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل جەباری لەم بارەوە وتی: ئەم دۆسیە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی شورای ستراتیژیکی هەڵبژاردنی شار و گوندە نەتەوەییەکان لێک درایەوە و لە کۆتاییدا خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ماسی دەرهەم" تۆمار کرا.

ئەو وتیشی: تۆماری نەتەوەیی ڕۆڵی گرینگی لە ناساندن و پاراستنی ئەم جۆرە ڕایەخە هەیە و دەبێتە هۆی سەرمایەدانان لەم بوارەدا.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە خۆی ٣٠ هەزار بەرهەم هێنەر و ٥٥٠٠ کارگەی ماڵی رایەخی دەستکرد چالاکن. هەموو ساڵێ ١٠٠ هەزار مەتری چوارگۆشە رایەخ لە خۆی بەرهەم دێت کە ٧٠ لەسەدیان لەم جۆرە ڕایەخەیە.

News Code 40586

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha